گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو جەنەڕاڵەی لە میانمار کودەتای ئەنجامدا و بووە دەسەڵاتدار.. کێیە؟

2021.02.01 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو جەنەڕاڵەی لە میانمار کودەتای ئەنجامدا و بووە دەسەڵاتدار.. کێیە؟

 

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپاسالاری میانمار کودەتای سەربازیی لە وڵاتەکە ئەنجامدا و دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە، تەواوی دەسەڵاتەکانی گرتەدەست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەدوای کودەتاکە، سوپای ئەو وڵاتە بە ڕابەرایەتی "مینگ ئۆنگ هیلانگ" کارکردنی بە دەستور ڕاگرت و بۆ ماوەی یەک ساڵ باری نائاسایی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وردەکاریی کودەتاکەی میانمار و دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵات

 

 

مینگ ئۆنگ هیلانگ کێیە؟

 

 

مینگ ئۆنگ هیلانگ، سوپاسالاری وڵاتی میانمارە و لەدوای کودەتاکە لەئێستادا دەسەڵاتداری یەکەمی وڵاتەکەیە.

 

لەساڵی 1956 لە ناوچەی تاڤۆی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی میانمار لەدایکبووە، لە نێوان ساڵانی 1973 و 1974 لە زانکۆی هونەر و زانستەکانی ڕانگۆن بەشی یاسای خوێندووە و پاشان پەیوەندی بە ئەکادیمیای بەرگرییەوە کردووە.

 

هیلانگ لە ویلایەتی موون پۆستی فەرماندەی هەبوو، پاشان لە ساڵی 2002 دا پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ فەرماندەی فەرماندەیی هەرێمی و لەو کاتەدا کەسایەتی دانوستانکاری نێوان دوو گروپی یاخیبوو بوو.

 

لە حوزەیرانی ساڵی 2010 هلینگ کرا بە سەرۆکی هاوبەشی دەستەی سوپا و هێزی دەریایی و ئاسمانی، لە 30ی ئازاری 2011شدا کرا بە فەرماندەی نوێی هێزە چەکدارەکانی میانمار.

 

بەگوێرەی دەستوری میانمار، %25ی کورسییەکانی پەرلەمان و هەروەها وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و کاروباری سنوری پشکی سوپای وڵاتەکەیە

 

هیلانگ بە یەکێک لەو کەسانە ناسراوە کە دژی موسڵمانانی ڕۆهینیگایە و دەسەڵاتێکی داپڵۆسێنەری بەسەردا سەپاندوون.

 

ناوی هیلانگ، لە ساڵی 2017وە کەوتە نێو میدیا جیهانییەکانەوە، کاتێک لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە  ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرا بەوەی هەزاران هاووڵاتی موسڵمانی لە ماڵەکانیان ئاوارە کردووە.

 

هیلانگ سەڕەڕای ڕەخنەکان، بەرگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپاکەی کرد لە دژی موسوڵمانانی ڕۆهینیگا و تەنانت لە 17ی ئەیلولی 2017دا نکۆڵی لە هەبوونی نەژادی ڕۆهینیگا کرد و وتی، " هیچ ڕەگوڕیشەیەکیان لە وڵاتەکەماندا نییە و ئەوان بەنگالی بوون."

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای نێودەوڵەتی پەنابەران (UNHCR) بەهۆی چەوساندنەوەیان لەلایەن سوپاکەی هیلانگەوە، لە ساڵی 2017، 515 هەزار موسڵمان لە ڕۆهینیگا بەرەو بەنگلادیش ئاوارە بوون.