گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وردەکاریی کودەتاکەی میانمار و دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵات

2021.02.01 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کودەتاکەی میانمار و دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵات

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کودەتای سەربازی لە میانمار ڕوویدا و پارتی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی سوپای وڵاتەوە سەرۆک و راوێژکارانی وڵاتەکە و زۆرێک لەبەرپرسانی حکومەت دەستگیرکراون، هەروەها سوپای وڵاتەکە کارکردنی بەدەستور ڕاگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمیی میانمار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 1ی شوباتی 2021) سوپای ئەو وڵاتە کودەتای سەربازیی ئەنجامدا و سەرۆکی وڵاتەکە و ڕاوێژکاران و بەشێک لە بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتداری دەستگیرکردووە و ماوەی ساڵێکیش باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەنراوە.

 

هاوکات، میو نیانت، وتەبێژی پارتی فەرمانڕەوای میانمار لە لێدوانێکیدا بە ئەوەی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستکردووەتەوە کە سوپای وڵاتەکە، وین مینت، سەرۆکی میانمار و ئاونگ سان سون کی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی دەسەڵاتدار و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵایان دەستگیرکردووە.

 

سوپای وڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کودەتاکەی دژ بە حکومەتی هەڵبژێردراو دژی ئەو ئەو هەڵبژاردنە ساختەکارانەیە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو ئەنجامدرابوو.

 

لە دوای ڕووداوەکە، بەخێرایی ئەمریکا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بەرپرسانی دەستبەسەرکراو دەکات و جین ساکچی، وتەبێژی کۆشکی سپیش هۆشداریدایە ڕێبەرانی کودەتاکە لە دەرئەنجامەکانی.

 

وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا دژی هەر هەوڵێکە بۆ تێکدانی گواستنەوەی دیموکراتی میانمار و پێچەوانەکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ئەگەر پاشەکشە نەکەن و گیراوەکان ئازاد ناکەن، ئەنجامدەرانی کودەتاکە تووشی لێپێچینەوەی قورس دەبن."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکە، کورتەیەکی لەسەر کودەتاکە و ئەوەی لە میانمار ڕوودەدات پێوتراوە.

 

وتەبێژی پارتی فەرمانڕەوای میانمار داواشی کردووە، "گەل لەسەر ئەو بابەتە بێتەسەر خەت و بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوەدا بکرێت، بەپێچەوانەوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا مەترسی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی پارتی فەرمانڕەوای میانمار هەیە."

 

سوپای وڵاتەکە لە یەکەم هەنگاودا و بۆ کپکردنەوە بارودۆخی وڵاتەکە،  هێڵەکانی پەیوەندیی لە وڵاتەکە ڕاگرت.