گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

توركیا خانوویەكی شوشەیی مۆدێرن لە سلێمانی دروست دەكات

2021.01.31 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
توركیا خانوویەكی شوشەیی مۆدێرن لە سلێمانی دروست دەكات

ناس کورد-

وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تورکیا لە سنورى پارێزگاى سلێمانى خانویەکى شوشەیى مۆدێرن بۆ بەرهەمهێنانى بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دروستدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کورستان (31ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد کە دوابەدوای داوەتنامەی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، لەگەڵ بریکار و شاندێکی وەزارەت و بەیاوەری ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانی و مولحەقی بازرگانی تورکی سەردانێکی یەک هەفتەیی تورکیایان کرد.

 

رونیشیکردەوە، لە سەردانەکەیاندا لەووڵاتی تورکیا، چەندین دیدارو کۆبونەوەی فەرمی و بەسەرکردنەوەی پرۆژەکانیان ئەنجامدا.

 

جەختیشیکردەوە، لەلایەن خۆیانەوە شاندی پێشوازیکەر وەکو دیاری بۆ وەزارەتمان، لە سنوری پارێزگای سلێمانی خانوێکی شوشەیی مۆدێرن لە سەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی لە پرۆژەیەکدا بۆ مەبەستی ئەزمونێکی تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان پێشکەش کرد.