گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەى بڕگەیەکى لەبارەى هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا کرد

2021.01.31 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەى بڕگەیەکى لەبارەى هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا کرد

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندنەوەى بڕگەى 3ى لە ماددەى 11ى بودجەى عێراقدا سەبارەت بە قەرزى هەرێمى کوردستان راگەیاند و لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیشەوە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە هێشتا ئەو دۆسیەیە یەکلایى نەکراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.هەیسەم جبورى،  سەرۆکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (31ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بەپێى یاسای دارایى عێراق ڕادەستکردنى بڕى 50%ى داهاتى نەوتى و نانەوتى هەرێم بەفیدراڵ لەبودجەدا جێگیر کراوە.

 

باسى لەوەش کرد، مادەى 11ى پڕۆژە بودجەکە کە تایبەتە بەیەکلایى کردنەوەى ئەو قەرزە کەڵەکەبووانەى سەر فیدراڵ لەساڵى 2014ەوە هەڵوەشاوەتەوە.

 

لەوەڵامى پرسیارى بۆچى فەرمانبەرانى هەرێم باجى شکستى سیاسەتى حکومەتەکەیان بدەن، جبورى وتى "ئەوە لاوازى حکومەتى فیدراڵە کە ڕێگە دەدات حکومەتى هەرێم دەست بۆ موچەى فەرمانبەرانى ببات".

 

سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمان جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ بەموجادەلە و دەربڕینى سۆز چارەسەر ناکرێن بەڵکو بە پابەندبوون بەڕێکەوتنەکانەوە چارەسەر دەبن.

 

بەپێی ماددەى 11ى پڕۆژە بودجەى عێراق،  حکومەتى هەرێم داتاى پێویست لەبارەى قەرز و پابەندییەکانى بەهۆى پچڕانى بەشە بودجەیەوە لەنێوان 2014-2019 پێشکەش دەکات بە وەزارەتى دارایی فیدراڵى لەماوەیەکدا کە لە 30 رۆژ زیاتر نەبێت پاش پەسەندکردنى یاساکە.  ئەو داتایانەى حکومەتى هەرێم پێشکەشیدەکات لەلایەن لیژنەى هاوبەشەوە پێداچونەوە پێدا دەکرێت، کە پێکدێن لە دیوانى چادێرى دارایی هەردولا، لەماوەیەکدا کە لە 90 رۆژ زیاتر نەبێت لە بەروارى جێبەجێکردنى بودجەوە. 

 

هەر بەپێی ئەو ماددەیە، وەزارەتى دارایی فیدراڵى لەبەر رۆشنایی ئەو پێداچونەوەیە، رێوشوێنى پێویست دەگرێتە بەر بۆ پاکتاوکردنى قەرز و پابەندییە داراییەکان بەپێی قیستى ساڵانە.

 

هەروەها وەزارەتى دارایی فیدراڵى لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو قەرزەکانى بانکى بازرگانى عێراقى لەسەر هەرێم دەکاتە قیست بۆ ماوەى 10 ساڵ.