گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’کاریان بۆ داعش دەکرد’

راگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى دەستگیرکردنى پێنج ژن

2021.01.31 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى دەستگیرکردنى پێنج ژن

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، هێزى وەڵامدانەوەى خێراى عێراق توانیویانە پێنج  ژن لەناوچەى سلێمان بەگى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین دەستگیر بکەن کە شانەى نوستوى هەواڵگرییان بۆ هاریکارى داعش دروستکردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى ناوخۆى عێراق (31ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە  ڕایگەیاند، ئەو پێنج ژنە بەپێى مادەى 4ى یاسای بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لەنزیک ناحیەى سلێمان بەگى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین دەستگیرکراون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، سەرجەمیان دانیان بەوەدا ناوە کە پەیوەندیان بەچەکدارانى داعشەوە هەیە  و دواتریش ڕەوانەى لایەنى پەیوەندیدار کراون بۆ تەواوکردنى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوەى یاسایى لەگەڵیاندا.

 

بەپێى سەرچاوەیەکى ئەمنیش لەپارێزگاى سەڵاحەدینەوە کە بەئاژانسەکانى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەو ژنانە شانەى نوستووی هەواڵگرییان دروستکردووە و زانیاریان لەسەر ئامانجە تایبەتەکان کۆکردووەتەوە و داویانە بەچەکدارانى داعش.

 

لەڕێکەوتى 20ى ئەم مانگەوە، ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانى سەربازى لەو ناوچانە بۆ ڕاوەدوونانى پاشماوەى چەکدارانى داعش دەستپێکردووە بەتایبەت دواى ئەنجامدانى دوو تەقینەوەکەى بەغدا.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق باسى لەوەش کردووە، بەمدواییانە هێرشى چەکداران بەتایبەت لەناوچەکانى کەرکوک و سەڵاحەدین زیادى کردووە و گروپێکیش بەناوى سێگۆشەى مەرگەوە ڕاگەیەنراوە کەزۆربەى ئەو کارە تیرۆریستانە ئەنجام دەدەن.