ناس كورد-
ئەمرۆ کۆبونەوەی ژمارە ۳٦ ی لیژنەی دارایی سەبارەت بە بودجەی 2021 ی عێراق بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارە سوننەكان و شیعەكان دوو پێشنیاری نوێیان پێشكەش كردووە لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، هوشیار عەبدوڵڵا، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی (31 كانونی دووەمی 2021) سەبارەت بە بودجەی 2021 دوو هەڵوێستی نوێ هەبوون:
یەک: کوتلە سونییەکان بە فەرمیی پێیان راگەیاندین هەر دەقێک ئێوە وەک کورد ئیتیفاقتان لەبارەوە کرد ئێمە پشتیوانتان دەبین .
دوو: بەشێک لە کوتلە شیعیەکان ڕایەکی نوێیان سەبارەت بە نەوت و پشکی هەرێم خستە روو، بە گوێرەی ئەو دەقە نوێیە، عێراق لە بەندەری جیهان هەمو نەوتی هەرێم وەربگرێ، بۆ کرێی کۆمپانیا و گواستنەوە و مەسرەفەکانیی تر، بڕێک لەو نەوتە بدەنەوە بە هەرێم خۆی بیفرۆشێ، واتا کۆی نەوتەکە بە نەوت وەربگرن، کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکەش بە نەوت بدەنەوە هەرێم.
سەبارەت بەڕای پەرلەمانتارە كوردەكانیش هوشیار عەبدوڵڵا، نووسیویەتی"رای ئێمە پشتیوانیکردنە لەو دەقەی کە لە حکومەتەوە هاتوە وەک خۆی".
ئەمڕۆ "کۆبوونەوەیەکی گرنگ" لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەى پشکی بودجە و شایستە داراییەکان ئەنجام دەدرێت، ناس کوردیش پێشنیازی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرا دەکات.
بڕیارە ئێواره‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە (31ی کانونی دووەمی 2021)، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی دەدات لەگەڵ لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری دانوستانەکانەوە وەری گرتووە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە بڕی دیاریكراوی نەوت لە ڕەشنوسی بودجە كە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە "چ بە نەوتی خاو یاخود بەهاكەی ڕادەست بكات" و لەمەدا خۆی یەكلایی كردووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەبارەت بە ڕادەستكردنی كۆی نەوت یان دۆسیەی نەوت بە بەغدا کە یەکێکە لە پێشنیازەکانی بەغدا، حكومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەوە پرسێكی سیادی و دەستورییە و لە ئەرك و بڕیاری ئەم گەورەترە، جگە لەوەش لە سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆكی حكومەتەوە چەند جارێك ڕەتكردنەوەی ڕاگەیەنراوە.
لەو بارەیەوە، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، "چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق ڕا‌سپێردرا بوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شیعه قسه بكات و هه‌ڵویستی فه‌رمیی ئه‌و لایه‌نانه بزانرێت."
فارس عیسا وتیشی، ''كۆبوونه‌وەی ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی گرنگه و ڕه‌نگه یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت، چونكه بابه‌تی بودجە له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان ماوه، ئێمه‌ش رووئیا و داتاكانمان داوه‌ته ده‌ست لیژنه‌ی دارایی و چاوه‌ڕوانین كه بۆچوونی فه‌رمیی ئه‌وان وه‌رگرین''.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وەی ئەمڕۆ دوایین كۆبوونه‌وه ده‌بێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا وتی، ''دوایین كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵام گرنگترین كۆبوونه‌وه‌یه، ئێمه داوای بۆچوونی فه‌رمیمان له لایه‌نه شیعه‌كان كردبوو، چونكه هه‌ر لایه‌نێك بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆیه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، هه‌یسه‌م جبوری ڕا‌سپێردرا کە له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌وتی حیكمه، سائیرون و فه‌تح رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه كۆببێته‌وه و ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی فه‌رمیی باس ده‌كرێت''.
هاوکات جەمال کۆچبەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا لیژنەی دارایی لە گەنگەشەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتەوە سەرباری هەموو ئاستەنگەکان کە گرنگترینیان پشکی هەرێمی کوردستانە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و گفتوگۆ و دانوستانەکان بەردەوامن".