گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

داهاتی بەندەرە ئاوییەکانی عێراق بازێکی گەورەی داوە

2021.01.31 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی بەندەرە ئاوییەکانی عێراق بازێکی گەورەی داوە

ناس کورد-

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئاشکرای کرد، بەراورد بە مانگ و ساڵانی ڕابردوو، داهاتى بەندەرە ئاوییەکان بەتایبەتى بەندەرى ئەبو فلوس لە باشوورى خۆرهەڵاتى بەسڕە لەم مانگەدا زیادى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستی "ناس کورد" کەوتووە، فەرحان موحسین فەڕتوسى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتى بەندەرە ئاوییەکانى عێراقى سەر بە وەزارەتى گواستنەوە (31ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، بەفەرمانى وەزیرى گواستنەوە پێویستە ڕێژەى داهاتى بەندەرە ئاوییەکان زیاتر بکرێت و ئیدارەى کۆمپانیا و بەندەرەکانى ئاویش کار بۆ ئەوە دەکەن، ئەوەش لەڕێگەى فرەکردنى بار و بەتاڵکردن و وەرگرتن و فراوانکردنى گەنجینەکانەوە.



کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لاى خۆشیەوە، ئەیاد کازم مەناتى، بەڕێوەبەرى بەندەرى ئەبو فلوسى بازرگانى ڕایگەیاندووە، بەندەرەکەیان بە وزەیەکى باشەوە کار دەکات و داهاتەکەشى لەم مانگەدا گەیشتووەتە 730 ملیۆن دینار، ئەوەش بەرزترین ڕێژەى داهاتە لەچاو ساڵانى ڕابردوودا.

 

پێشتریش لە ڕاگەیەنراوێکدا عومەر وائیلى، بەڕێوەبەرى دەستەى گشتى خاڵە سنورییەکانى عێراق ڕایگەیاند، ساڵى 2020 دۆخێکی جیاواز بوو بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، بەو هۆیەشەوە لە 80%ی خاڵە سنورییەکان داخران و دەرامەت و داهاتى گومرگى بۆ شتومەک و خۆراک و چەندین کەرەستەى تر بە تەواوەتى دابەزین.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، سەربارى ئەو دۆخەش توانراوە لەو ساڵەدا بڕى 147 تریلیۆن دینار بۆ داهاتى گشتى بەدەستبهێنرێت.