گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى ئاکەپە؟

ڕاپرسییەک: هەدەپە بەربەستی 10%ی هەڵبژاردن تێناپەڕێنێت

2021.01.31 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسییەک: هەدەپە بەربەستی 10%ی هەڵبژاردن تێناپەڕێنێت

ناس کورد-

بەپێی یەکێک لە ڕاپرسییە بەناوبانگەکانی تورکیا، هەردوو پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) بەربەستی 10%ی هەڵبژاردن تێناپەڕێنن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگای ڕاپرسیی "ماک"ی تورکیا ئەنجامی نوێترین ڕاپرسیی خۆی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی 14 تا 2ی کانونی دووەمی 2021 سازی کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


ڕاپرسسەکە دەڵێت، "ئەگەر "سبەینێ" هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا هەدەپە 8.9% و مەهەپە 8.5%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن و لەژێر بەربەستی هەڵبژاردندا دەمێننەوە کە 10%یە، واتە ناگەنە پەرلەمان."

Image may contain: text that says '40 35,6 YARIN GENEL SEÇİM OLSA (MİLLETVEKİLLİĞİ SEÇİMİ) OYUNUZU HANGİ SİYASİ PARTİYE VERİRSİNİZ? (KARARSIZLARIN MATEMATİKSEL DAĞILIMI SONRASI) 30 24,9 10 13,6 8,9 8,5 2,5 AK KPARTİ 2,3 CHP 2000 PARTI PARTI İYİ HDP ,6 2,1 MHP PARTİSİ ECEK KPARTİ PARTİ GEL DEVA SAADET DİĞERLER ERİ'
هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، ڕێژەی دەنگەکانی ئاکەپەیش کەم دەبێتەوە بۆ 35.6%، هەروەها لە هەر سێ دەنگدەرێکی پێشووی ئاکەپە، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەکێکیان دەنگی خۆی دەدات بە پارتەکەی داودئۆغڵو یان پارتەکەی باباجان.


لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سەردەمی بایدندا، 46%ی بەشداربووان پێیان وایە پێشهاتی نەرێنی بۆ تورکیا دێتە پێش و تەنیا 24% باوەڕ دەکەن سەردەمی بایدن بۆ تورکیا ئەرێنی بێت.