گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەروەردەی عێراق و پەروەردەی هەرێم لەبارەی زمانی کوردی لە کەرکوک ڕێککەوتن

2021.01.31 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی عێراق و پەروەردەی هەرێم لەبارەی زمانی کوردی لە کەرکوک ڕێککەوتن

 ناس کورد-

پەروەردەی عێراق و پەروەردەی هەرێم لەبارەی زمانی کوردی لە کەرکوک ڕێککەوتن و وەزیری پەروەردەی هەرێمیش دەڵێت، هەموو شتێکی بەدڵی خوێندکاران دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لە کەرکوک، سەبارەت بە بابەتی زمانی کوردی، ئەمرۆ شاندێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵیان کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆشم بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق کردووە و سوپاس کە هاوکار بوون و هەموو شتێک بە دڵی ئێوەی ئازیز دەبێت."

 

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مامۆستا شێرزاد، بەرێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک وردەکاریی زیاتر پێشکەش دەکات."