گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمپانیایەک موچەی سێ هەزار دۆلاری دەداتە کارمەندێک کە تەنها بخەوێت

2021.01.31 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیایەک موچەی سێ هەزار دۆلاری دەداتە کارمەندێک کە تەنها بخەوێت

ناس کورد-

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی تایبەت بە دروستکردنی جێگا و پێخەفی نوستن، بەدوای کارمەندێک دەگەڕێت کە پارە بۆ خەوتن وەربگرێت، ئەوەش بە مەبەستی تاقیکردنەوەی کوڵێتی کاڵاکەیان و ئامادەیە سێ هەزار دۆلار وەک موچە بەو کارمەندە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی "CNN"ی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "کۆمپانیای سنۆت جانکێ کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی تەخت و جێگای خەو، بە دوای کارمەندێک دەگەڕێت کە پارە بۆ خەوتن وەردەگرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو کارمەندە بە شێوەیەکی فەرمی بۆچوونەوەکانی لەسەر کۆاڵێتی ئەو جێگایانە تۆماردەکات کە بۆ نوستن بەکاردێت، هەروەها ئامۆژگاری ڕاستگۆیانە لەبارەی باشترین جۆری دۆشکەکان لە ئەمەریکا پێشکەش دەکات".

 

تۆڕە ئەمەریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کۆمپانیاکە دۆزینەوەی ئەو جۆرە کارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لەم دواییانەدا تێبینی ئەوەیان کردووە خەڵکانێکی زۆر بە دوای شێوازی خەوی نمونەیی پێویست دەگەڕێن".

 

دۆرۆسی چامبەرس کە پسپۆڕی خەوی کۆمپانیاکەیە لەو بارەیەوە نوسیویەتی، "ئاشکرایە پەتای کۆرۆنا کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر چۆنیەتی وجۆری ئەو خەوەی کە خەڵک سودی لێ وەردەگرن".

 

 تۆڕە ئەمەریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمپانیاکە دوومەرجی بۆ وەرگرتن لەوکارەدا داناوە کە بریتین لەوەی کەسەکە دەبێت توانایی نوسینێکی باش و ڕوونی هەبێت و هەروەها زۆرباشیش بێت لە خەوتندا".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەگەر کارمەندەکە لە کارەکەدا وەرگیرا ئەوا دەبێت شەوانە بە تەنیا بخەوێت و کەس کاریگەری لەسەر نەبێت، ئەگەردەستنیشان کرا ئەوا کۆمپانیاکە لە ماوەی دوو مانگدا سێ دۆشەک دەنێرێت بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە و دواتردەبێت ڕاپۆرتی خۆی لەسەر چۆنایەتی خەو و ئاسودەیی جێگاکە بۆ کۆمپانیاکە بەرزبکاتەوە".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای تەواوبوونی ماوەی پێداچوونەوەکە، کارمەندەکە دەتوانیت بەویستی خۆی یەکێک لە جێگاکان بەخۆڕایی بۆخۆی ببات، جگە لەوەی کە سێ هەزار دۆلاریش وەک موچە وەردەگرێت".