گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلاندانانی هەرێم: لەگەڵ بەغداش ڕێکبکەوین پشکی هەرێم بەشی مووچە ناکات

2021.01.31 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانانی هەرێم: لەگەڵ بەغداش ڕێکبکەوین پشکی هەرێم بەشی مووچە ناکات

ناس کورد-

وەزیری پلاندانی حکومەتی هەرێمی ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ بەغداش ڕێککەوتن بکرێت، ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بەشی کۆی خەرجییەکان ناکات، دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن لیبڕینی مووچە %21 زیاتر نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، " ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە کە لە ئەگەری ڕێککەوتن یاخود ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش بکات."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستانن و چاوەڕوانن ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕیکبکەون، ئەو بودجەیەی بۆ هەرێم دێت لە پڕۆژەیاسای بودجە جێی بکەنەوە و لەو چوارچێوەیەدا پلان دابنێن کە بەشی چەندی مووچە دەکات، بەڵام بەگشتی بڕیاردراوە کە 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت.

 

سەبارەت بە لیبڕینی مووچە لە ئەگەری رێککەوتن یاخود ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا، وەزیری پلاندانانی هەرێم باسی لەوەکرد، "ئەوە دەکەوێتەسەر ئەو داهاتەی لە بەردەستی حکومەت دەبێت، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین کە لێبڕین لە %21 زیاتر نەبێت و بتوانین وەک ڕابردوو %79ی مووچە دابین بکەین."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر هەرێم لەگەڵ عیراقیش ڕێکبکەوێت، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی کۆی مووچەی مووچەخۆران و بودجەی تەشغیلی ناکات، چونکە عێراق لەسەر بنەمای خەرجی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت."

 

وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، "زۆر کەس یاخود پەرلەمانتاران دەڵێن، ئەگەر ڕیککەوتن بکرێت نزیکەی 13 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەڵام بەوشێوەیە نییە و نزیکەی سێ ترلیۆن دیناری لێدەبڕدرێت و 100 ترلیۆنی دەنێردرێت کە ئەوەش بەشی کۆی تەمویلی مووچە و بودجەی بەکاربەری و وەبەرهێنان ناکات."