گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دۆخى دارایى و قه‌رزه‌كانى هەرێم ڕونده‌كرێته‌وه ‌

سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2019.05.26 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وریا حسێن سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزەکانى هەرێمەوە كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستێت و ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات. . سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ى وه‌زیرى دارایى و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش ساز دەکەن". . ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ڕاگەیاند: "ئامانجى كۆنگره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ دۆخى دارایى ڕون بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ى تائێستا چه‌ند پاره‌یان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ هەرێم هاتووه‌ و چه‌ندیان داوه‌ به ‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دۆخى قه‌رزه‌كانى هەرێم باس ده‌كرێت". . سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ووتى: "مووچەى چوار مانگى فه‌رمانبه‌رانى هەرێممان ناردووه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ بكات"، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لاى په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیانى كوردستان دروست كرد. . .