گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمسیۆن: هاووڵاتیانی سلێمانی لە هەولێر زیاتر کارتی دەنگدانی بایۆمەتریان دەرهێناوە

2021.01.31 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: هاووڵاتیانی سلێمانی لە هەولێر زیاتر کارتی دەنگدانی بایۆمەتریان دەرهێناوە

ناس کورد-

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەئێستادا رێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە زانیاریەکانیان تازەکردووەتەوە و کارتی دەنگدانی بایۆمەترییان دەرھێناوە هاووڵاتیانی دهۆک لە ڕیزبەندیی یەکەمدان و لە سلێمانیش لە هەولێر زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی خشتە بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆن نوێکردنەوەی زانیارییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

١-  دھۆك  ٦٦٪‏

٢-  ھەولێر ٥٧٪‏

٣-  سلێمانی ٦٤٪‏

٤-  کەرکوك ٦٧٪‏

٥-  نەینەوا ٤٣٪‏

٦-  سەلاحەدین ٥٧٪‏

٧-  دیالی ٧٨٪‏

 

 

سەعد کاکەیی، شارەزای بواری هەڵبژاردن لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری مانەوەی رێژەکان بەو شێوەیەیە، ئەوا رێژەکانی ئەو دەنگدەرانەی کە زەمینەخۆشکەرن بۆ مانەوەی تەزویر و ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ئاییندەدا لەلایەك و ھاوکارن لە مانەوەی دەسەڵاتی دز و گەندەڵ و قاچاخچی و چەتەکان لەلاکەی ترەوە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

 

١- دھۆك ٣٤٪‏

٢- ھەولێر ٤٣٪‏

٣- سلێمانی ٣٦٪‏

٤- کەرکوك ٣٣٪‏

٥- نەینەوا ٥٧٪‏

٦- سەلاحەدین ٤٣٪‏

٧- دیالی ٢٢٪‏

 

کاکەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە، تکایە بەزوترین کات زانیاریەکانت تازە بکەرەوە و کارتی بایۆمەتری خۆت دەربھێنە و رۆڵی کاریگەری خۆت بگێڕە لە نەھێشتنی دیاردە قێزەوەنەکانی تەزویر و ساختەکاریدا، ھەروەھا، تکایە بەبێ دوودڵی بەشداری بکە لە شۆڕشی دەنگدەران بۆ راماڵینی دەسەڵاتی دز و قاچاخچی و چەتە و گەندەڵکاران."

 

 

 

بڕیاربوو لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژادنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچیت، بەڵام لە بەرواری 24ی کانوونی دووەمی 2021، هەڵبژاردن بۆ 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دواخرا.