گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین کونسوڵخانە

ڕاپۆرتێکی هەواڵگری: ئەمریکا هێزەکانی بەرەو هەرێمی کوردستان دەبات

2021.01.31 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی هەواڵگری: ئەمریکا هێزەکانی بەرەو هەرێمی کوردستان دەبات

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی هەواڵگریی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، بەهۆی هەڕەشە و هێرشی بەردەوام بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەمەریکا بیر لە گواستنەوەى بەشێکی زۆر لە هێزەکانی دەکاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کە کارکردن لە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە تەواوبووندایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "ئینتیڵجینس ئۆنلاین"ی فەڕەنسی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ناوچەی سەوز لە بەغدا کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکای تێدایە، وای لە ئەمەریکا کردووە بیر لە بژاردەی گواستنەوەی هێزی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بکات و بنکە سەربازییەکانی لەو ناوچەیەدا فراوانتر بکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ماڵپەڕە فەرەنسییەکە باسی لەوەکردووە، "لەساڵی 2020دا ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا  لە عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەو هێزانەش بەشێکی زۆریان لەناو بەغدا جێگیرکراون".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی دەکرد لە بەغدا، بۆیە لە ئێستادا بیر لەبژاردەی بڵاوەپێکردنی سوپاکەی دەکات لە هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا ژمارەیان بە دوو هەزار و 500 سەرباز مەزەندە دەکرێت".

 

بە گوێرەی ماڵپەڕە فەڕەنسییەکە، "باڵەخانەی کونسوڵگەری نوێی ئەمەریکا لە هەولێر توانای ئەوەی هەیە ژمارەیەک لەو سەربازانە لە خۆبگرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تێچووی دروستکردنی کونسوڵگەرییەکەی ئەمەریکا لە هەولێر 600 ملیۆن دۆلارە و لە ساڵی 2018ەوە کارکردن تێیدا دەستیپێکراوە و بڕیارە ببێت بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا، چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی 2022دا بکرێتەوە کە چەندین یەکەی نیشتەجێبوون و لۆجستی تیدایە، هاوکات ڕووبەرێکی فراوان بۆ دروستکردنی شوێنی حەوانەوەی سەربازی لەخۆدەگرێت".

 

ماڵپەڕەکە ئەوشی ئاشکراکردووە، "بیرۆکەی گواستنەوەی سوپا و بایخدان بە بنکە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە شتێکی نوێی نییە، بەڵکو پێشتر و لەساڵی 2003دا بنکەی هەریر کە 70 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێرەوە دوورە بەکارهێناوە."

 

باس لەوەشکراوە کە "وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە ئێستادا  بیر لە بڵاوەپێکردنی هێزی زیاتر لە بنکەی سۆران دەکاتەوە کە لە باکوری بنکەی هەریرەوە بە چەند کیلۆمەترێک دورە، ئەمەریکا بەنیازە قورسایی و سەنگی خۆی لەهەرێمی کوردستان بپارێزێت و بەهێزتری بکات، چونکە لە ڕووی ستراتیژییەوە بنکە سەربازییەکانی لەو ناوچەیەدا بۆ ئەو 900 سەربازەی کە لە سوریان بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش گرنگە ".

 

پێشتر سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (19ی ئابی 2020) ڕایگەیاند، گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان دەكرێتەوە و بیناكه‌ی له‌ژێر كاركردندایه،‌ ئه‌و بودجه‌ی ئه‌وان ته‌رخانیان كردووه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌وان دیزاینیان كردووه‌ ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.  

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ڕەنگە له‌ ماوه‌ی دووساڵی دیكه‌ ته‌واو بێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان ده‌دەن به ‌پلانی دریژخایه‌ن و كورتخایه‌ن ده‌یكه‌ن، ڕۆژانه‌ بیناكه‌ی کونسوڵخانەى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كاری تێدا ده‌كرێت و هیوادارین له ‌كاتی پلانی خۆی ته‌واو ببێت.  

 

تەموزی ساڵی 2018، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێم ئەو کاتە بەردی بناغەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.  

 

كونسوڵخانەکە لەسەر ڕووبەری 200 هەزار مەتر دووجا لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان هەولێر - پیرمام دروست دەکرێت، پڕۆژەکە 795 ملیۆن دۆلارى تێدەچێت و چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی 2022دا تەواوبکرێت، نزیکەی 1000 کەس لە ھێزی کاری ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و وڵاتی سێیەم بەشداردەبن لە بنیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکەدا.