ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری بەشێک لە قەزا و ناوچەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا کاریگەریی شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین و بەفر بارین ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆکی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر بگرێتەوە، هەروەها بە کاریگەریەکی لاواز ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین و باکوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە"
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی بارینی بەفر ئەکەین بەرێژەی 2 تا 6 سانتیمەتر لەسەنتەری بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک لەبەرزی زیاتر لە 1000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا هەیە، رێژەی بارانبارین لەسەنتەری پارێزگا و ناوچە نزمەکاندا کەم و مامناوەند دەبێت بەرێژەی 4 تا 10 ملیمەتر."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتەکانی ئێوارەدا لەگەڵ کۆتای ھاتنی شەپۆلەکە ئەگەری پروشە بەفر لە سەنتەری قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ھەیە.