گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدە بۆ ژنانی دووگیان

توێژینەوەیەکی نوێ مژدە دەداتە ژنانی دووگیان لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆنا

2021.01.31 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ مژدە دەداتە ژنانی دووگیان لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆنا

ناس کورد-
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، ژنانی دووگیان دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆرپەلەکانیان دژە تەنەکانی ڤایرۆسەکە وەردەگرن و بەرگری دژ بە نەخۆشییەکە پەیدا دەکەن و توشی ڤایرۆسەکە نابن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەی "Jamanetwork"ـی پزیشکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، توێژینەوەیەکی ئەمەریکی دەریخستووە کە کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا دژە تەنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرێت و بەرگری لەدژی ئەو نەخۆشییە پەیدادەکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "وەرگرتنی ڤاکسینەکان لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە پێش لە دایکبوونی منداڵەکانیان یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی منداڵەکەیان پێش ئەوەی لەدایک بن".

 

لە توێژینەوەکەدا لەسەر زیاتر لە هەزار و 400 دایک و منداڵی تازە لەدایکبوو ئەنجام دراوە، "ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو دژە تەنانە لە ڕێگەی وێڵاشەوە گواستراوەتەوە بۆ لە 72 ئافرەتی دووگیان لە کۆی 83 ئافرەت، کە لە کاتی دووگیانیدا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و دواتر چاکبوونەتەوە".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو،"هەندێک لە پزیشکانی ئەمەریکا ئامۆژگاری ژنانی دووگیان دەکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرەڕای بۆچوونی جیاواز لەو باریەوە".


تیمی لێکۆڵێنەوە ئەمەریکییەکە ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، "سەرباری ئەوەی دایکەکانیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام هیچ یەکێک لە منداڵە تازە لەدایکیبووەکانی ناو توێژینەوەکە تووشی پەتاکە نەبوون".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە مانگی تشرینی دووەمدا ژنێکی سەنگافوری دوای ئەوەی منداڵەکەى بووە دەرکەوتووە دژە تەنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەڵگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی لە مانگی ئازاری ڕابردوودا توشی پەتاکە بووە".

 

باس لەوەشکراوە کە "ژنە دووگیانەکە نیشانەی سووکی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوەبووە ودوای زیاترلە دووهەفتە لە نەخۆشخانە دەرکراوە".