گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە کارەبای هەرێمەوە

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

2021.01.31 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

 ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، گرفتە تەكنیكیەكەی داناغاز چارەسەر كراو كارەبا ئاسایبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، " پاش ئەوەی كاتژمێر 7:00ی شەوی ڕابردوو گرفتێكی تەكنیكی لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی روویدا و بووەهۆی راوەستانی پەستانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا گرفتەكە چارەسەركراوە و دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەزارەتی كارەبا دەستخۆشی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای داناغاز و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و كارمەندانی ئێشكگری وێستگەكان دەكات كە بەزووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركردوو رێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستەمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات."