گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

توێژینەوەیەك: خوێندنی سەرهێڵ منداڵانی تووشی نەخۆشییەك كردووە

2021.01.30 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەك: خوێندنی سەرهێڵ منداڵانی تووشی نەخۆشییەك كردووە

ناس کورد- 

ماندوكردنى چاوەکان بووە بە ڕاستییەکى ئەم سەردەم، بەتایبەتى کە لەئێستادا زۆرینەى منداڵان بەهۆى خوێندنى ئەلکترۆنییەوە زۆرینەى کاتەکانیان بەدیار شاشەى کۆمپیوتەرەوە بەسەر دەبەن، ئەوەش سەرەڕاى یارییە ئەلکترۆنییەکان و مۆبایل کە بووەتە ڕاستییەکى تاڵى سەردەمى پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى پێگەى "هالیۆ" (شەممە 30ى کانونى دوومى 2021)، دکتۆر ڕەشاد شروف، شارەزاى بوارى نەشتەرگەرى چاو دەڵێت، "سوربوونەوەى چاوەکان و هەوکردنیان لەکاتى پەتاى کۆرۆنادا لاى منداڵ و گەورەش زیادى کردووە، ئەوەش سەرەڕاى زیادبوونى کورتبینى لەنێوان منداڵاندا."

 

ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى مرۆڤەکان کەمتر تیشکى خۆر لێیان دەدات و منداڵان کە دێنە نەخۆشخانەکان کێشەیان لە تێکچوونى شکانەوەى تیشکەکان لە چاودا هەیە.

 

ئەو پزیشکە ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، ئاشکرایە ئەو منداڵانەى لە ڕێگەى ئۆنلاینەوە وانەکانیان وەردەگرن هیچ چارەیەکى تریان نییە، بەڵام چەندین شتى دیاریکراو هەیە کە باوک و دایک دەتوانن جێبەجێى بکەن بۆ کەمکردنەوەى زیانەکان.

 

سەبارەت بەو ڕێگانەش دکتۆر شروف دەڵێت، پێویستە تێبگەن کە شاشەى بچوک و ڕوناکى زیاترى شاشەکان خراپە، بۆیە پێویستە کە منداڵان لە ژورێکى ڕوناکدا کار لەسەر شاشەکان بکەن، باشتریشە کۆمپیوتەرى جۆرى Desktop ياخود Laptop بن، بەڵام منداڵانى خوار تەمەن 2 ساڵ پێویستە بە تەواوەتى دوربن لە شاشەکان، چونکە لەو تەمەنە کەمەدا لەوانەیە ببێتە هۆى دواکەوتنى فێربوونى قسەکردن و کەمکردنەوەى تەرکیز و گەشەکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.