گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا و سپێرم

’’ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەریى خراپى بۆ سەر سپێرمی پیاوان هەیە’’

2021.01.30 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەریى خراپى بۆ سەر سپێرمی پیاوان هەیە’’

ناس کورد- 

بەپێى توێژینەوەیەکى زانکۆى جۆستۆس لیپیچ جیسینى ئەڵمانیا ئەوە ئاشکرا کراوە، لەکاتى توشبوونى پیاوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا پەتاکە کاریگەرى خراپ دەکاتە سەر خانە زیندەکانى ناو سپێرمی پیاوان، لەڕووى جوڵە و ڕەنگ و پیتاندنەوە، ئەنجامى توێژینەوەکەش کەوتووەتە بەر ڕەخنەى پسپۆڕان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە کە "ناس کورد" (شەممە 30ى کانوونى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، پەتاى کۆرۆنا ئەگەرى ئەوە هەیە سپێرمی پیاوان و تواناى گەشەکردنیان لاواز بکات لەدواى توشبوونیان بەو پەتایە.

 

ژمارەیەک لەشارەزایان کە بەشدارى توێژینەوەکەیان نەکردووە گومانیان لەسەر ئەو ئەنجامە خێرایانە هەیە کە توێژینەوەکە پێیگەیشتووە و هۆشدارى گشتاندنى ئەنجامەکەشى دەدەن.

 

دکتۆر چانا یاسینا، پزیشکى پسۆڕى ئەندامى زاوزێ و نەخۆشییەکانى نێرینە لە زانکۆى ئەمپریاڵ کۆلێدجى لەندەن ڕاى پێچەوانەى هەیە و  دەڵێت، دەکرێت هەر نەخۆشییەک بەهۆى ڤایرۆسى ئەنلفۆنزا یاخود هەر ڤایرۆسێکى تر ببێتە هۆى دابەزینى ژمارەى خانەی زیندووی ناو سپێرمی پیاوان بۆ ماوەیەکى کاتى و تەنانەت هەندێ جار بیگەیەنێتە خاڵى سفر بۆ ماوەى چەند هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک.

 

لاى خۆشیەوە ئەلیسۆن مەردۆخ، لە ناوەندى پیتاندن لەزانکۆى نیوکاسڵ ڕایگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەى ڤایرۆسەکە بتوانێت لەڕێگەى شلەى سپێرمی پیاوەوە بگوازرێتەوە.

 

توێژینەوەکە شیکارى بۆ سپێرمی 105 پیاو کردووە ئەوانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە نەبوون و دواتر لەگەڵ سپێرمی 84 پیاو کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون بەراورد کراوە لەماوەى 10 بۆ 60 ڕۆژدا.

 

دواتر بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکان ئەوەش دەرکەوتووە، ئەوانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون دووچارى هەوکردن و شەکەتى خانە زیندووەکانى ناو سپێرمی پیاوان بوون و ڤایرۆسەکە کاریگەرى خراپى لەسەر جوڵە و شێوەکەیان داناوە.

 

توێژینەوەکەش گەیشتووەتە ئەو خاڵەش کە کاریگەرى ڤایرۆسەکە بۆ سەر سپێرمی پیاوان بە توندبوونى پەتاکەوە دەبەسترێتەوە و بەشێوەیەکى جیاواز ئەو ڕۆڵە دەبینێت.

 

لاى خۆشیەوە، بەهزاد حاجى زادە، ئامادەکارى سەرەکى توێژینەوەکە دەڵێت، کاریگەرییەکان بۆ سەر خانە زیندەگیەکانى ناو سپێرمی پیاوان پەیوەستە کەمى تواناى سپێرم و هەروەها کەمى تواناى پیتاندنەوە.

 

دەشڵێت، هەرچەندە ئەو کاریگەرییانەش هەن، بەڵام دواى تێپەڕبوونى کات بەرەو باشبوونەوە دەچن و هەروەها پەیوەندى بەدۆخى نەخۆشەکەشەوە هەیە.