گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی توێژێک مووچە وەردەگرن

سلێمانی؛ سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەکرێت

2021.01.30 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری فەرمانبەرانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکات، سبەینێ مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئاگاداری دادوەران و فەرمانبەرانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکات کە سبەینێ یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021، مووچە دابەشدەکرێت، بۆیە داواكارین هەمووان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان."

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مانگە لە 24ی مانگ دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کرد و بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، مووچەی مانگی شوباتیش لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لەمەودوا 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت.