گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینی: بەرزترین پلەی گەرما و پاشان هەورە بروسكە و باران بەڕێوەن

2021.01.30 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: بەرزترین پلەی گەرما و پاشان هەورە بروسكە و باران بەڕێوەن

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە سبەینێ شەممەوە کەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە بۆ 25 پلەی سیلیزی و تاوەکو لە شەوی پێنجشەممەی داهاتوو ئەو سەقامگیرییە کۆتایی دێت و شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان لە رۆژی دووشەمە رێکەوتی 1ی شوباتی 2021، رەوشی کەشوھەوای ھەرێم سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەوری کەمی دەبێت." \

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ، "پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکەن بەتایبەت لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەم بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەروو ئاستی ئاسایی بە تێکرای 5 بۆ 10 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی دەکەین بۆ نزیک 25 پلە بەرزببنەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خێرایی با لەو مەودایەدا ئاسایی دەبێت لەکاتی رۆژدا و ئەو سەقامگیرییەش تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی، لە ئێوارە و شەوی پێنجشەمە لەسەر ھەینی رێکەوتی 5ی شوباتی 2021، پێشبینی دەکەن ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە سەرچاوەی دەریای سووری عەرەبیەوە و دەبێتە ھۆی ھاتنی شەپۆلێکی پچر پچری بارانبارین و هەورەبروسکە و کاریگەرییەکەشی زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەھێز دەبێت.