ناس كورد-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بودجەی گشتی 2021 کە ڕێگە دەدات بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، " لیژنەی دارایی بڕگەیەکی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 زیادکردووە کە ڕێگە بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار دەدات بۆ ئەو پارێزگایانەی کە نەوت و گاز بەرهەم دەهێنن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دانانی ئەو برگەیە مەبەست لێی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە .
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ( شەممە) لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.