گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵدان بۆ کوشتنی پیلوسی

دوو ژن بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کوشتنى نانسى بیلوسى دەستگیر کران

2021.01.30 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
دوو ژن بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کوشتنى نانسى بیلوسى دەستگیر کران

ناس کورد- 

دەسەڵاتدارانى ئەمریکا دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە لەکاتى هەڵکوتانە سەر بارەگاى کاپیتۆڵ هەوڵى کوشتنى نانسى بیلوسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانیان داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانى فیدراڵى ئەمریکا دوو ژنیان دەستگیر کردوە کە لە هەڵکوتانە سەر بارەگاى کاپیتۆڵ لە ڕۆژى 2021/1/6 بەشداربوون لەکاتى خۆپیشاندانەکان خواستى ئەوەیان هەبوو تەقە لە نانسى بیلوسى سەرۆکى ئەنجامى نوێنەران بکات.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەدێت کە ڕۆژى 12ى هەمان مانگ نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى FBI گرتەیەکى ڤیدیۆیى دەستکەوتوە و تێیدا ئەو دوو ژنە کە ناویان "دون بانكرۆت" و "دیانا سانتۆس"ە تێیدا تەلارى کاپیتۆڵ جێدەهێڵن.

 

ڕۆژنامەکە جەختیلەوەشکردوەتەوە، لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە بۆ منداڵەکانى ناردوە یەکێک لە ژنەکان دەڵێت "چوینە بارەگاى کاپیتۆڵ.. چوینە ناوەوە.. کارى خۆمان کرد.. بەدواى نانسى بیلوسیدا گەڕاین بۆ ئەوەى گولەیەک بنێین بە سەرە نەفرەتیەکیەوە، بەڵام نەمانتوانى بیدۆزینەوە".

 

نوسینگەى لێکۆڵینەوە فیدراڵى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەو دوو ژنە لەسەرەتادا درۆیان دەکرد و دەیانوت کە بەشدار نەبون لە هەڵکوتانە سەر تەلارەکە، لە ئێستاشدا 3 تۆمەتیان ڕوبەڕو کراوەتەوە، ئەوانیش چونە ناو کاپیتۆڵ لەکاتێک ڕێگە نادرێت بچینە ناوى، ڕێگریکردن لە کاروچالاکیەکانى حکومەت لە ڕێگەى کارى تێکدەرانەوە، هەروەها هەڵسوکەوتى نەشیاو لەناو تەلارەکەدا.