سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد لەبارەی یاسای بودجەی 2021 عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكی كورتدا (30 كانونی دووەمی 2021) رایگەیاند كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كردووە لەبارەی بودجەی 2021 بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرا بكات.
سبەینێ جارێکی تر و بە مەبەستی دانوستان لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵ لهبارهی پشکی بودجه و شایسته داراییهكان، شاندی ههرێم دەچێتەوە بهغدا و ئەندامێکی لیژنەی داراییش پەرلەمانیش دەڵیت، "لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا داواکاریی لایەنە شیعەکان لە هەرێم ئاشکرا دەبێت".
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین ئەنجامەکانی جێگیرکردنی پشکەکەى لە پرۆژەیاسای بودجە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە شیعییەکان دەکات و بۆ ئەوەش تا ئێستا داواکاری ئەوان یەکلایی نەکراوەتەوە."