ناس کورد-
هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بڵاویکردەوە، ئەبو یاسر کە گەورەترین سەرکردەى ڕێکخراوى داعش بوو لە عێڕاق، لە بۆردومانێکى ئاسمانیدا لە نزیک کەرکوک کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆلۆنێڵ "واین مارۆتۆ" وتەبێژى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بڵاویکردوەوتەوە، لە ڕۆژى 27ى کانونى دووەمى 2021 گەورەترین سەرکردەى ڕێکخراوى داعش لە عێڕاق کە ناوى ئەبو یاسرە کوژراوە.
باسى لەوەشکردووە، ئەوەش لە بۆردومانێکى ئاسمانى فڕۆکەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە نزیک کەرکوک، کە لە پرۆسەیەکى هاوبەشدا بووە و تێیدا 10 چەکدارى تیرۆرست کوژراون.
وتەبێژەکەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى جەختیلەوەشکردوەتەوە، کوشتنى ئەبو یاسر گورزێکى گەورەیە لە هەوڵەکانى ڕێکخراوى داعش بۆ گەڕانەوە و بەهێزبونەوە لە عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدا پێشتر، حکومەتى عێڕاق وەک تۆڵەى تەقینەوەکانى بەغدا و هێرشەکانى سەر حەشدى شەعبى بەتایبەتى لە پارێزگاى سەڵاحەدین کوشتنى 17 سەرکردەى ڕێکخراوى داعشى ڕاگەیاند، کە دیارترینیان والى عێراق و والى هەرێمى کوردستانى ڕێکخراوەکە بوون.