ناس کورد-
هونەرمەند، شاباز زەمانی، لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، تکایە با واز لە ژیانی تایبەتی یەکتر بێنین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای ئەوەی شاباز زەمانی سەرجەم وێنەکانی خۆی و هاوسەرەکەی لە ئینستاگرامی فەرمیی خۆی سڕییەوە، دەنگۆی جیابوونەوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵابووەتەوە.
لەوبارەیەوە ئەو هونەرمەندە گەنجە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە بەبێ ئەوەی ڕەتیبکاتەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "تکایە با لەژیانی تایبەتی یەکتر بگەڕێین، ئەوەی لەسەر من ئەرکە بۆ ئێوە خزمەتکردن و گۆرانی وتنە، ژیانی تایبەتی هەر یەکێکمان پەیوەستە بە خۆمانەوە".
شاباز زهمانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، چهندین بهرههم و هەوادارێکی زۆری هەیە.