گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

هەولێر؛ دایکێک و سێ منداڵ لەکاتی گڕگرتنی ماڵەکەیاندا گیریان خواردبوو

2021.01.30 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ دایکێک و سێ منداڵ لەکاتی گڕگرتنی ماڵەکەیاندا گیریان خواردبوو

ناس کورد-
لە ماڵێکدا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە و دایکێک و سێ منداڵ لە ماڵەکە ڕزگارکران، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێریش دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ھەولێر (30ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ "تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی زەراعەی شاری هەولێر و دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەرکەوت لە ماڵەکدا دایکێک و سێ منداڵ لە ژوورەوەن و دەرگاشیان لەسەر داخراوە."


باسی لەوەشکرد، "سێ منداڵەکە لە ژووری نوستنەکە بوون و دایکیشیان بەهۆی بەرکەوتنی دوکەڵی ئاگرەکە بێهۆش بوو بوو، لەلایەن دراوسێکانییەوە ئاگادارکراینەوە و لە ماوەیەکی کورتدا تیمەکانمان گەیشتووەنەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرگاکەیان شکاندووەو سێ منداڵەکە و دایکیشیان ڕزگار کراون و دواتریش ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە."


سەبارەت بە تەندروستییان وتی، "منداڵەکان هیچ زیانیان بەرنەکەوتووە و دایکییان بەهۆی بەرکەوتنی دوکەڵی ئاگرەکە لە ژێر ئۆکسجیندایە و هۆکاری ئاگرەکەش تا ئێستا نەزانراوەو تیمەکانمان لێکۆڵینەوە دەکەن".

 

me_ga.php?id=2350me_ga.php?id=2349me_ga.php?id=2348me_ga.php?id=2344me_ga.php?id=2354me_ga.php?id=2346me_ga.php?id=2358me_ga.php?id=2352me_ga.php?id=2345me_ga.php?id=2356me_ga.php?id=2353me_ga.php?id=2357me_ga.php?id=2355me_ga.php?id=2347me_ga.php?id=2351