گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەناو قوتابخانەیەکی سلێمانی

2021.01.30 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەناو قوتابخانەیەکی سلێمانی

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەى دەنگۆی داخستنی ئامادەیی شیرنی کچان لە شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەڵێت "دەوام لە قوتابخانەکەمان ئاساییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیمان کەریم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شیرینی کچان لە سلێمانی (30ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەکەمان بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی، یەکێک لە خوێندکارەکانمان گومان هەبوو لەوەی توشبووی کۆرۆنا بێت و بۆ ئەوەش داوای لێکرا پشکنین بکات و دوای وەرگرتنەوەی پشکنینەکەی دەرکەوت توشبووی کۆرۆنایە، لەو کاتەوە نەهاتووەتەوە بۆ قوتابخانە و جگە لەوەش هیچ خویندکارێکی دیکەمان توشی پەتاکە نەبووە و دەرگای قوتابخانەکەش دانەخراوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


بەڕێوەبەری قوتابخانەی شیرین ئەو دەنگۆیەشی ڕەتکردەوە کە باس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوەکە دەکەن لە قوتابخانەکە و گوایە بەو هۆیەوە قوتابخانەکە داخراوە، ئەو وتیشی کە "دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە من مامۆستاکانیشم ڕاسپارد لە وانەی یەکەمدا خوێندکاران دڵنیا بکەنەوە لەوەی هیچ شتێکی لەوجۆرە نییەو ئەوەی دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە".


پەیمان کەریم جەختی لەوەشکردەوە کە جگە لەو خوێندکارەی لە ماڵەوە توشی پەتاکە بووە و لە دووەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانە بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی نەهاتووەتەوە بۆ قوتابخانە، هیچ خویندکارێکی دیکە توشی کۆرۆنا نەبووەو لە ئێستادا دەوامی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قوتابخانەی شیرن بەردەوامە."

 

پیشتر لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە پەتای کۆرۆنا لە ناو خوێندکارانی ئەو ئامادەییە بڵاوبووەتەوەو کە "گومان دەکرێت کۆرۆنا گۆڕاوەکە بێت"، بۆیە خویندنی پۆلی 12ی ئامادەیی لەو قوتابخانەیە ڕاگیراوە و خوێندکارانی قوتابخانەکە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە.