گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’ئەم دوو ڕۆژە یەکلاییکەرەوەیە’’.. شیعەکان وەڵامی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە

2021.01.30 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەم دوو ڕۆژە یەکلاییکەرەوەیە’’.. شیعەکان وەڵامی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە

ناس کورد-

سبەینێ جارێکی تر و بە مەبەستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌باره‌ی پشکی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان، شاندی هه‌رێم دەچێتەوە به‌غدا و ئەندامێکی لیژنەی داراییش پەرلەمانیش دەڵیت، "لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا داواکاریی لایەنە شیعەکان لە هەرێم ئاشکرا دەبێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین ئەنجامەکانی جێگیرکردنی پشکەکەى لە پرۆژەیاسای بودجە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە شیعییەکان دەکات و بۆ ئەوەش تا ئێستا داواکاری ئەوان یەکلایی نەکراوەتەوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "داوای ڕادەستکردنی کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و حکومەتی هەرێمیش ئەوەى ڕەت کردووەتەوە و دەڵێت تەنها پابەندی ئەوە دەبێت کە لە پڕۆژەیاساکەدا هەیە کە ئەوەش ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە."

 

باسی لەوەشکرد، "چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی هەڵوێستی لایەنە شیعەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ئاشکرا بکرێت."

 

لەبارەی دەنگدانی کۆتایی لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، "تائێستا وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق".

 

هاوکات عه‌بدولحه‌كیم خسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی کانونی دووەمی 2021) رایگه‌یاندووە،  سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق  سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

 

پێشتر هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردبوو ڕایگەیاندبوو، هەرچەندە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام داواکارییەک هەیە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت بدرێتە حکومەتی فیدراڵی و ئەوەش مەرجی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە پرۆژە یاساکەدا کە زۆر زەحمەتە هەرێمی کوردستان بتوانێت پابەندی بێت.

 

باسی لەوەشکردووە، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا بۆچوونی لایەنە عێراقییەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا ئاشکرا بکرێت کە ئەوان بەفەرمی داوای چی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

سەبارەت بە ئامادەیی هەرێمی کوردستانیش وتویەتی "ئەوەی لە رابردودا دەیانگوت گوایە ئامادەن هەمو نەوت یان مەلەفەکە رادەست بکەن، راست دەرنەچوو بەڵکو دیعایە و قسەیەکی ناراست بو کە لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە گوترا، حکومەتی هەرێم تا ئێستا یەک رای هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل رادەست بکا، جا داهات بێ یان نەوتەکە".