گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وەزیری پەروەردە پێشنیازی پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەى خوێندنی دەکات

2021.01.30 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە پێشنیازی پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەى خوێندنی دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم پێشنیازی کردووە "ئەگەر هاتوو دۆخی کۆرۆنا گونجاو بوو" ئەوە وادەی کردنەوەى قوتابخانه‌كان پێش بخرێت بۆ 6ی شوبات تاوەکو خوێندن لەناو پۆلەكاندا دەست پێبكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "پێشنیازی ئەوەمان كردووە، ئەگەر ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا وەك ئێستا بێت، وادەی كردنەوەی قوتابخانەكان پێشبخرێت، ڕۆژی 2ی شوباتی 2021دا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت، ئەوكات بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆلەكان دەدەین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "ئێمە بەرپرسیاریەتیمان لەسەر شانە و موجازەفە بە ژیانی مامۆستا و خوێندكاران و قوتابیانەوە ناكەین، لە ماوەی یەك مانگ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان زیاتر لە چوار ھەزار مامۆستا و پێنج ھەزار قوتابی تووشی كۆرۆنا بوون، لەبەر ئەوە بڕیاری لەو شێوەیە بە خۆپەرستی و لەسەر میدیاكان نادرێت، بەڵكو بە بە بەرپرسیارێتییەوە دەدرێت، حكومەت بەرپرسیاریەتی لەسەر شانە".

 

ڕاشیگەیاند، "ھەردوو وەرزی خوێندن تەواو دەكرێت بەشێوەیەك كە كاریگەری لەسەر كواڵیتی خوێندن نەبێت".

 

ئاشكراشی كرد، "پێشنیاز دەکەین ڕۆژی 6ی شوبات خوێندن لەناو پۆلەكان دەستپێبکاتەوە، ئەگەر دۆخەكە گونجاوبێت لە ڕووی تەندروستییەوە".

 

ڕۆژی 13ی کانونی دووەمی 2021، لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دا ڕۆژی 16ی کانونی دووەم خوێندنی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەناو قوتابخانەکاندا دەستپێبکاتەوە، هەروەها ڕۆژی 1ی ئازاری 2021ی دانا بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندنی قۆناغەکانی تر لەناو پۆلەکاندا.