گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕاگەیەنراوێک لە دارایی عێراقەوە لەبارەى وەرگرتنی قەرز

2021.01.30 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە دارایی عێراقەوە لەبارەى وەرگرتنی قەرز

ناس کورد-

بۆ بەدەستخستنى قەرزى بچوک و پاراستنى ئابورى نیشتیمانى، وەزارەتى دارایى عێراق چەند ڕێوشوێنێکى ئاسانکاریی بانکی بۆ هاوڵاتیان و خاوەنکارەکان دەستەبەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتى دارایى عێراق (30ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى وەزارەت بۆ گەیاندنى باشترین خزمەت لەڕێگەى فەرمانگەکانى بۆ سەرجەم چینە جیاواز و کەرتە ئابورییەکان بۆ بانکى ڕافیدەین و سەرجەم لقەکانى لە بەغدا و پارێزگاکانى تر، قەرزێک بەبڕى 25 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەى بچوک دەدرێتە هاوڵاتیان.

 

وەزارەتى دارایى داواش لە هاوڵاتیان و ئەوانەى خاوەن کار و پیشەى جۆراو جۆرن سوود لەو قەرزە وەربگرن کە لەڕێگەى بانکەکە و لقەکانیەوە لە بەغدا و شارەکانى ترەوە پێشکەش دەکرێت.