گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

پارتی ساتی تەقەکردنی لە بارەگای یەکی سلێمانی بڵاوکردەوە

2021.01.30 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

پارتی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی تەقەکردنی لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی بڵاوکردەوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە سێ کەس لە ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەرەوە تەقە لە بارەگاکە دەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیدیۆیەکە لەلایەن میدیاکانی پارتییەوە بڵاوکراوەتەوە و دەردەکەوێت، سێ کەس لە ئۆتۆمبێلەکەوە تەقە دەکەن و چەند دەستڕێژێکی فیشەک بەرەو بارەگاکە دەتەقێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە (30ی کانونی دووەمی 2021)، بارەگای یەکی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، "كاتژمێر 6:13 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزەر نزیكەی 20 فیشەك بە بارەگاكەوە نراوە".   

  

دەشڵێن، "بەهۆی تەقە کردنەکە تەنھا زیانی ماددی بەر بارەگاكە كەوتووە، ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە".    

  

شێخ سەڵاح، بەرپرسی ناوچەی ناوچەی یەکی پارتی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند کە "ئەو کەسانە نەناسراونەتەوە، وەک لە کامێراکانی چاودیرییەوە دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکەیشیان تابلۆکەی بە "عەلاگە شاردراوەتەوە".    

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشمەرگەکانمان تەقەیان لێکردوون، بەڵام ئەوان مەجالیان نەداوە، لەسەر یەک تەقەیان کردووە و دواتر رۆیشتوون".

 

بەڵام پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "ئێمە ئاگادار نین و هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە".  

  

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "وەکو پۆلیسی سلێمانی ئاگادار نەکراوینەتەوە لەبارەی بوونی تەقەکردن لە بارەگای پارتی لە سلێمانی و تا ئێستاش هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە."  

  

باسی لەوەشکرد، "ئەگەر ئەوان سکاڵا تۆمار نەکەن ئێمە ناتوانین بەدواداچوون بکەین و بۆ ئەوەش تا ئێستا هیچ سکاڵایەک لەوبارەیەوە تۆمار نەکراوە."