گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی تاران بەڕووی گەشتەكاندا داخرا

2021.01.30 - 00:49
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی تاران بەڕووی گەشتەكاندا داخرا

ناس كورد_

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە بەهۆی سوڕانەوە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی توركیاوە بەسەر ناوچەیەكی قەدەغەكراودا لەتاران زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش داخستنی فڕۆكەخانەكەیان ڕاگەیاند. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی ئێرانی فڕۆكە توركییەكەیان ئاراستە كردووە بۆ ئەوەی بەرەو باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بڕوات پاش داخستنی فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی، بەرێوەبەری پەیوەندییەكانیش فڕۆكەخانەكەش هۆكارەكەی بۆ نالەباری كەش و هەوا دەگێڕێتەوە و دەڵێت "ئەو فڕۆكەیە دێتەوە بۆ تاران".  

 

لەلای خۆشییەوە جێگری پارێزگاری تاران حەمید ڕەزا گودەرزی رایگەیاند هیچ پێشهات و شتێكی نامۆی ئەمنی لە تاراندا نییەو ئەوەی هەیە خەلەلێك بووە لە سیستمی ئاگاداركردنەوەی فڕۆكەخانە و چاك كراوە. 

 

نوێ دەكرێتەوە...

me_ga.php?id=2343

نوێ دەكرێتەوە