گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانەیەكی فەتوا: ڕێكسختنی مناڵبوون دەستكاریكردنی كاری خودا نییە

2021.01.29 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
خانەیەكی فەتوا: ڕێكسختنی مناڵبوون دەستكاریكردنی كاری خودا نییە

ناس کورد-

موفتیی كۆماری میسری عەرەبی، شەوقی عەلام، ڕایگەیاند ڕێكخستنی مناڵبوون و وەچە خستنەوە دەستوەردان نییە لەكاری خودا یان رێگریكردن لێی، بەڵكو دەستگرتنە بەهۆكارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موفتی میسر لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا (29 كانونی دووەم 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەختیكردەوە زۆری بەبێ لاوازی ناچێتە خانەی ئەو زۆرییەی ئیسلام داوای دەكات و وەك كەفی لافاو وایە.

 

عەلام ئەوەشی وت، رێگەدان بە دیاریكردنی مناڵبوون مانای ڕەوایەتیدان نییە بە لە باربردنی كۆرپە پاش ئەوەی دەبێتە خاوەنی ڕۆح، هەروەها ڕێكخستنی مناڵبوون لەترسی بارگرانی شتێكی خراپ نییە، بەڵكو لەبەرچاوگرتنی سەرەنجامە .

 

موفتی میسر وتیشی، خانەی فەتوا لەسەر ئەوە ساغ بووەتەوە كە رێكخستنەوەی خێزان كارێكی ڕێگەپێدراوە ئەویش بەدوورخستنەوەی ماوەی نێوان منداڵەكان، نەك رێگریكردنی تەواوەتی یان وەچە نەخستنەوە.