گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی دەیبینین یەکەمجارە لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا ڕوودەدات

2021.01.29 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی دەیبینین یەکەمجارە لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا ڕوودەدات

ناس کورد-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا خراپترین و نا ئەخلاقیترین دەسەڵاتی کوردی حوکمی کورد دەکات و دەشڵێت، دەیانەوێت منداڵانی ئەم سەردەمە وەک خۆیان نەزان بن، بۆیە خوێندنیان پەکخستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا خراپترین و دزترین و قێزەوەنترین و ناشرینترین و بێ بەهاترین و نا ئەخلاقیترین دەسەڵاتی کوردی حوکمی کورد دەکات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " لە ئێستادا دەسەڵاتی نەزانی کوردی دەیەوێت خەڵکی کوردستان و منداڵەکانتان نەخوێندەوار بن، بۆیە سیستەمی پەروەردە و فێربوون و زانکۆ و هەموو دامەزراوە مەعریفییەکانیان بە بیانووی کۆرۆناوە پەک خستووە و لە رابردووشدا بە تەواوی هەوڵی سوککردنی ئەو دامەزراوانەیان داوە. "

 

ئەوەشی وتووە، "کاتێک نەزان حوکمت دەکات، ئەوا هەموو هەوڵی دەخاتە گەر کە میلەتەکەش وەک خۆیان نەزان بێت، ئەوەی بەعس کاتی خۆی پێی نەکرا و نەیکرد، ئێستا دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵە حوکمڕانەکان دەیکەن."

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە، "چارەسەر ئەوەیە کە بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی نەزانی و جەهلی دەسەڵات، هۆشیاری و فێربوون بڵاوبکرێتەوە، نمونەی ئەوروپا  کە چۆن لە رابردوو و چۆن ئێستاش سەرباری مردنی سەدان هەزار هاوڵاتی، بەڵام خوێندن بەردەوامە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "گەر دەمانەوێت بەروی ئەم دەسەڵاتە بوەستینەوە، پێویستە منداڵەکانمان فێری زانست و ئازایەتی بکەین، هۆشیاریان کەینەوە لە بری ترس و نەزانی و دەستگرتن بە کڵاوی خۆیانەوە، دەنا ئەوان و منداڵەکانیشیان لە باوک و باپیریان خراپ تر دەژین."