گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لیژنەى دارایى: پشکی هەرێم لە بودجەدا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە

2021.01.29 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى: پشکی هەرێم لە بودجەدا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 خەرجییەکانى حکومەت بۆ کەمتر لە 130 تریلیۆن دینار کەمکراوەتەوە و چەند مادەیەکیش بەهەڵپەسێردراوى هێشتا ماوەتەوە لەوانە پشکى هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکى دا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (29ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان کۆى خەرجییەکانى حکومەتی لە 164 تریلیۆن دینارەوە بۆ کەمتر لە 130 تریلیۆن دینار کەمکردووەتەوە لە پڕۆژە یاسایى بودجەى ساڵى 2021 دا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لیژنەکەیان نزیکەى دوو هەفتەیە بە بەردەوامى گفتوگۆ لەسەر بودجەکە دەکەن ڕۆژانە و نزیکبوونەتەوە لە پێداچوونەوەى یەکەم بەهەموو بەندەکاندا و گەیشتن بە خوێندنەوەى کۆتایى.

 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کرد، گۆڕانکارى لەزۆربەى مادەکاندا کراوە و سەربارى ئەوەى بەهۆى دانانى نرخى نەوت بە 45 دۆلار و زۆرترکردنى سەرچاوەکانى داهات توانراوە بەڕێژەى 57% کورتهێنان کەمبکرێتەوە و بکرێتە کەمتر لە 30 تریلیۆن دینار.

 

سەفار ئەوەشى درکاندووە، گفتوگۆ لەسەر چەند مادەیەکی هەڵپەسێردراو بۆ ڕۆژانى کۆتایى ماوەتەوە، ئەوەش زیاتر پەیوەندى بە گۆڕینى و خستنە سەرى مادەکان لەگەڵ یەکتر هەیە و هەروەها بەشێکیان پەیوەندیان بەپلە وەزیفىیەکان و پشکى هەرێمەوە هەیە.

 

لەکۆتایى وتەکانیشدا سەفار وتووشیەتى، لەماوەى 10 ڕۆژى داهاتوودا بودجەکە تەواو دەبێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ئامادەبوونی پڕۆژەیاسای بودجە و پشکی هەرێم

 

 

پێشتریش، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ""گفتوگۆ و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لە خاڵی سفردایە و هیچ شتێکی نوێ نییە و نەگۆڕاوە."  

  

ڕوونیشیکردەوە، "لایەنە شیعەکان بەشێکیان هێشتا سوورن لەسەر ئەوەی کە هەرێم کۆی نەوتەکەی ڕادەست بکات و بەشێکیان بە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕەزامەندن."