گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلی بارانبارین

پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ شەپۆلی بەفر و باران و هەورە بروسکە

2021.01.29 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ شەپۆلی بەفر و باران و هەورە بروسکە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلرەزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکە و بەفریشی لەگەڵدا دەبێت، دەشڵێت، سبەینێ شەممە کاریگەرییەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ئەمشەو (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواوبێت لەگەڵ بارینى بارانى بچڕ بچڕ و زیادبوونى خێرایی با و لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان ڕێژەى باران بارینەکە زیاتر دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە درەنگانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە بروسکەشی لە گەڵ دەبێت، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما دادەبەزێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە کاتەکانى بەیانیدا کاریگەریى باران بارینەکە تەنها لەناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە."

 

هاوکات کەشناسیی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردووەتەوە: 

 

 

ئەمڕۆ هەینی، زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم کەوتوونەتە ژێر شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفربارینەوە.