گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقاف لەبارەی چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان لە مزگەوتەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.29 - 19:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف لەبارەی چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان لە مزگەوتەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی چوونەدەرەوەی نوێژخوێنان لە مزگەوتی "اسراء و معراج" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی چوونە دەرەوە توندڕەو و ڕاسپێردراو بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەوقافی هەولێر: 

 

لەھەندێ پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی "اسراء و معراج" کەمامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆ کە تايبەت کردبوو بە بەرگری کردن لەکوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوون

 ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین:

یەکەم "

مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەيەکی زۆر کەمە و چەند هەينیەکە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە وبەمھۆيەوە خەڵکێکی "توندڕەوی راسپێرداو " کە تەنیا چەند کەسێکن کەژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەکۆی ھەزار کەس کەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵکو وتارو نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتووە

دووەم "

پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵکانێک پیان وابێ بەرگری کردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاک و سەرکردەو رەمزە نەتەوەیەکانمان پێیان وابێ کارێکی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بەبەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازیەوە بەرگری لە پیرۆزیەکانی کوردستان دەکەین ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەوکەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو ئێستا خەڵکێکی بێگانە لەکوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد.

 

بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات  بەواجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین،

بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەئەوپەری دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزیە کانی میللەتەکەمان کردوە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێز لێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایە ک بەڵام ھەرکەس و لایەنێ بیانەوێ دەست وەربدەنە کاروباری وتارو پشێوی دروست بکەن  بەدڵنیایەوە روبەرووی یاسا دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی

ئەوقافی پارێزگای ھەولێر