ناس کورد-
بەگوێرەی میدیاکانی هندستان، لە شاری نیودەلهیی پایتەختی هندستان تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیڵ ڕوویداوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی "هندستان تودەی" (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، " ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی ڕوویداوە و چوار ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە"، بەبێ ئاماژەکردن بەبێ هیچ زیانێکی گیانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ پۆلیسی نیودەلهی دەستی کردووە لە ڕووداوەکە و هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
پۆلیسی هندستان لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووە، بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 05:05 خولەکی ئێوارە ڕوویداوە و تەقەمەنییەکی زۆر کەمیش بەکارهێنراوە.