گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى فەرماندەیەکى سەربازى ئەمەریکا لەبارەى کوشتنى والى داعش لە عێراق 

2021.01.29 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى فەرماندەیەکى سەربازى ئەمەریکا لەبارەى کوشتنى والى داعش لە عێراق 

ناس کورد-

وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش  لەعێراق و سوریا کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی داعشی لە عێڕاق پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردەیەى داعش لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیک کەرکوک کوژراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

واین ماروتۆ، وتەبێژی ئۆپراسیۆنی "توانای پۆڵاین"ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەعێراق و سوریا (29ی کانوونی دووەمی 2021) لەتویتێکدا کە  "ناس کورد" بینویەتی ڕایگەیاند "ئەبو یاسر عیساوی، سەرکردەی ڕێکخراوی داعش لە عێراق کوژراوە".

 

ماروتۆ، ئەوەشی نوسیوە "سەرکردەکەی داعش لە 27ی ئەم مانگەدا لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیک کەرکوک کراوەتە ئامانج".   

 

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کردە سەربازییە بەهەماهەنگی نێوان ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە کە لە ئاکامدا 10 تیرۆریستی داعش کوژراون". 

 

شەوى رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەتویتێكدا بەزمانی كوردی كوشتنی والی عێراقی رێكخراوی داعشی راگەیاند كە خۆی بە "جێگری خەلیفە" دەناسێنێت.