گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید درایە دادگا و پارێزەرەكانی نیگەرانن

2019.05.26 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید درایە دادگا و پارێزەرەكانی نیگەرانن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد _ وریا حسین ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی براوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری ئاسایش و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كراوه‌. . سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ناس كوردی ووت: "ئه‌مرۆ شاسوار عه‌بدولواحید له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی ئاسایش ووته‌ی داوه‌". . ووتیشی: "سه‌ره‌تا پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌بونی هه‌بووه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانی، به‌ڵام دواتر به‌كارێك پارێزه‌ره‌كه‌ی ژوره‌كه‌ی به‌جیهێشتووه‌، كاتێك ویستویه‌تی بڕواته‌وه‌ ژوره‌وه‌ ئاسایش ڕێگه‌یان لێگرتووه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ به‌شداربن". . سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمی پارێزه‌رانی نه‌وه‌ی نوێ به‌ ناس كورد _ی ڕایگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ی ئاسایش كردویه‌تی كارێكی نایاساییه‌، ده‌بو ئێمه‌ تا كۆتایی ئاماده‌ی ئه‌و پڕۆسه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌بین كه‌ به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كرێت". . ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دادگای سلێمانی كرد له‌سه‌ر كه‌یسی په‌رله‌مانتار "شادی نه‌وزاد" له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایش. .