گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مزگەوتەكانی سلێمانی و هەڵەبجە پابەند نەبوون بەوتاری ئەوقاف

2021.01.29 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
مزگەوتەكانی سلێمانی و هەڵەبجە پابەند نەبوون بەوتاری ئەوقاف

ناس کورد-

مزگەوتەکانى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پابەند نەبوون بە نوسراوێکى بۆردى باڵاى دیاریکردنى وتارى هەینى سەر بە وەزارەتى ئەوقاف بۆ باسکردنى سوکایەتى و ئەو فیلمە ئێرانییەى کە کاردانەوەى زۆى لێکەوتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى "ناس کورد" مامۆستایانى ئاینى و وتاربێژى مزگەوتەکانى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پابەند نەبوون بە نوسراوەکەى وەزارەتى ئەوقاف و لەوتارى نوێژى هەینیدا باس لەو فیلمە ئێرانییە نەکرا کە لەبارەى شەڕى داعش و هاوکارییەکانى قاسم سولەیمانى بۆ سەرکردایەتى کورد لەو شەڕەدا بەرهەمهێنرابوو.

 

دوێنێ (پێنجشەممە) بۆردى باڵاى دیاریکردنى وتارى هەینى سەر بە وەزارەتى ئەوقاف، نوسراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە وتارى هەینیدا باس لە سوکایەتى  ئەو فیلمە ئێرانییە دەکرێت کە لەبارەى هاوکارى ئێران بۆ هەرێم لەشەڕى دژ بەداعش بەرهەمهێنراوە و ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

هاوکات فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (28ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند "پابەندبوونی مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی وتاری هەینی کە لەلایەن بۆردی وتاردان لە وەزارەتی ئەوقافەوە دیاریدەکرێت بەڕێژەیەکی دیاریکراوە لە پارێزگاکان، لە سلێمانی 20-30% مامۆستایان پابەندن".

 

باسی لەوەشکرد، بۆ ئەم هەفتەیە کە دوو ناونیشان بۆ وتاری هەینی دیاریکراوە لەلایەن بوردی باڵای ئامادەکردنی وتاری هەینی بۆ سەرجەم هەرێمی کوردستانە و مامۆستای ئاینی ئارەزومەندە لەوەی کام لەو دوو ناونیشانە هەڵدەبژێرێت.

 

سەبارەت بەوەی ئەوقافی سلێمانی لێپێچینەوە یاسای مامۆستایانی ئاینی دەکات ئەگەر پابەندی ناونیشانی وتارەکان نەبن، فەرەیدون غەریب، وتی "ژمارەیەکی زۆر مامۆستای ئاینی وتار دەدات و نازانین پابەند دەبن یاخود نا، بۆ ئەوەش مامۆستای ئاینی ئازادە لە هەڵبژاردنی وتاری هەینی و ئێمە لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکەین". 

 

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا (26ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێشنوێژو وتارخوێنان ئاگادار كردووەتەوە کە پابەند بن بە وتاری ڕۆژانی هەینی کە لەلایەن بۆردی  ئاینی وەزارەتی ئەوقاف دانراوە. هەروەها هەڕەشەی گرتنەبەری رێككاری یاسایشی کردووە بەرانبەر ئەوانەی پابەند نابن.