گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ

2021.01.29 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ

ناس کورد-

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکان، دوای مانگێک بەردەوامبوونی لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ(هەینی) تاڕادەیەکی بەرچاو نرخی زێر لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرانبەر بەدۆلار تۆمارکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی ڕۆیتەرز( 29ی کانوونی دووەمی 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە "زێڕ لە مامەڵە بازرگانییە خێراییەکاندا بەڕێژەی 0.2 % دا بەرزبووەوە بۆ 1,844.86 دۆلار بۆ هەر  ئۆنسەیەک  0732 ، ئەوە لە کاتێکدایە کە نرخەی لەهەفتەیەکدا 0.5٪ و لەمانگێکدا 2.7٪ دابەزی".

 

میشێل مەککارتی، سەرۆکی ستراتیژی بازار لە دامەزراوەی" سی. ئێم. سی" لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "نرخی زێڕ بەردەوام دەبێت لە هەڵبەزو دابەز، چاوەڕێی هاندەرێکی گونجاو دەکات".

 

ئەوەشی خستەڕوو "پەسەندکردنی هاندانە ئابورییەکانی ئەمەریکا، زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسان و ڕێکارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندی جیهانی دەبێتە فاکتەری سەرەکی بۆ زێڕ" .