گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەشێک لە ئەندامانى کۆنگرێسی ئەمەریکا لە ترسى هەڕەشەکان داواى هەڵگرتنى چەک دەکەن 

2021.01.29 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە ئەندامانى کۆنگرێسی ئەمەریکا لە ترسى هەڕەشەکان داواى هەڵگرتنى چەک دەکەن 

ناس كورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەندامانی کۆنگرێس داوا دەکەن تەمویلکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان زیاد بکرێت، ئاماژەی بەوە شکرد "مەترسی دوژمن لە ژورەوەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵى میدیاکانی ئەمەریکا (29ی کانوونی دووەمی 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا داوایکردووە پارەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاریکرن لە ئەندامانی کۆنگرێس زیاد بکرێت، چونکە پێیوایە مەترسی دوژمن لەناو باڵەخانەکەدایە، ئەوەش دوای  ئەوە هاتووە کە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە  لەبارەی زیادبوونی هەڕەشەکان هۆشداری داوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە "قسەکانی پیلۆسی لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی پیران ئامادەکاری بۆ دادگاییکردنی دووەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو بە تۆمەتی یاخیبوون دەکات، ئەوەش کاتێک لە 6ی ئەم مانگەدا وتارێکی پێشکەشکرد و دوای ئەوە سەدان لە لایەنگرانی ئەو بە ئامانجی ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی گۆنگرێس".

 

پێلۆسی، مەبەستی لە بوونی دوژمن لە ژورەوە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەندامی کۆنگرێسمان هەیە کە دەیەوێت چەک لە ناوەوە هەڵ بگرێت و هەڕەشە لە هاوڕێکانی بکات".  

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، زیاتر لە 30 ئەندامی کۆنگرێس دوێنێ  پێنجشەممە  نامەیەکیان واژۆکردووە کە تێیدا داوایان کردووە ڕێکارەکانی  پاراستنیان زیاد بکرێت، ئاماژەیان بەوەشکردووە هەڕەشەکان لە دژی ئەندامانی کۆنگرێس لەم ساڵانەی دواییدا زیادیان کردووە".

 

هێزە ئەمنییەکانى ئەمەریکا پێش دەست بەکاربوونی بایدن لە 20ی ئەم مانگەدا، پەرژینێکیان بە بەرزی زیاتر لە دوو مەتر لەدەوروبەری باڵەخانەی کۆنگرێس"کاپیتۆل" دروستکرد و زیاتر لە 20 هەزار سەربازی گاردی نیشتمانیش ڕەوانەی پایتەخت کرا، بڕیارە تا مانگی ئازاری داهاتوو هەزاران سەرباز لەواشنتۆن بمێنێتەوە".