گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى دەرەوەى ئێران باس لە هاوڕێیەتى خۆیى و جۆ بایدن دەکات

2021.01.29 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئێران باس لە هاوڕێیەتى خۆیى و جۆ بایدن دەکات

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، هیچ کات هاوڕێى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا نەبووە بەڵام نزیکەى 20 ساڵە دەیناسێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد  جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران (29ى کانوونى دووەمى 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى کردووە رایگەیاند "ئیدارەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا دەتوانێت ئەو گرژى و ناکۆکییانە کەم بکاتەوە کە لەپەیوەندییەکانى نێوان تاران و واشنتۆندا هەیە".

 

وتیشى، هیچ هاوڕێیەتییەکم لەگەڵ جۆ بایدن نییە و هەڵەشە وا بزانریت بوونى پەیوەندى هاوڕێیەتى لەگەڵ سەرۆکى نوێى ئەمەریکا هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنى کێشەکانى دوو رکابەرى کۆن.

 

ڕونیشیکردەوە، نزیکەى 20 ساڵە جۆ بایدن دەناسێت بەتایبەتى لەو کاتەى کە نوێنەرى ئێران بوو لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان.