گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینى کەشناسێکى دیار بۆ بارانبارینی بەخوڕ وبەفربارینى ئەمڕۆى شارەکانى هەرێم 

2021.01.29 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسێکى دیار بۆ بارانبارینی بەخوڕ وبەفربارینى ئەمڕۆى شارەکانى هەرێم 

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی دابارین لەبەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری ئەو شەپۆلە بەردەوامی دەبێت تا بەرەبەیانی سبەی شەممە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادق عەتییە، شارەزای دیاری عێراقی لەبواری کەشناسی لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ( 29ی کانوونی دووەمی 2021) کە" ناس کورد" بینیوویەتی، ئاماژەی بەوە کرد "نەخشە جیهانییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن کەشی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (هەینی) ناجێگیر دەبێت، پێشبینی دەکرێت بارانێکی بە خوڕ شارەکانی دهۆک، سلێمانی و هەولێر بگرێتەوە".

 

عەتییە، هۆشداری ئەوەی داوە "تینی بارانبارینەکە لە پارێزگای سلێمانی زۆر دەبێت و ناوچەکانی باکوری هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر شەپۆلێکی بەفربارین ڕوویان تێدەکات".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی نوسیوە "دەرفەتی بارانبارین ئەمشەو لەهەموو شارەکانی دیکەی عێراق کۆتایی پێدێت، بەڵام  لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابارین بەردەوامی دەبێت تا بەرەبەیانی سبەی شەممە".

 

عەتییە باسیلەوەشکرد "پلەکانی گەرما تاکۆتایی ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکەن، بەڵام دواتر جارێکی تر بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن".