گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی شازادە نوستووەكە ملی جوڵاند

2019.05.26 - 16:12
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی  شازادە نوستووەكە  ملی جوڵاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا، وەلید بن خالید بن تەڵاڵ شازادەی سعودیە ملی جوڵاند. . لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە شازادە ریما كچی تەڵاڵ خوشكی شازادە وەلید كە بە (شازادە نوستووەكە) ناسراوە ڤیدیۆكەی تۆماركردووە و لەهەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی كردۆتەوە. . بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكە شازادە وەلید دوای 14 ساڵ لە بێهۆشی بۆ یەكەمجار ملی دەجوڵێنێت ئەمەش دوای ئەوەی كە لە سەرەتای 2017دا شا خالیدی باوكی گەیشتنی سێ‌ پزیشكی ئەمریكی و پزیشكێكی ئیسپانی بۆ وڵاتی سعودیە راگەیاند بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆ شازادە وەلید و راگرتنی خوێنبەربوونی سەری. . https://twitter.com/Rima_Talal/status/1132341589689413632