گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تیمێکى پزیشکى چەقۆیەکى 27 سانتیمەترى لە هەناوى گەنجێک دەردەهێنن [وێنە]

2021.01.29 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
تیمێکى پزیشکى چەقۆیەکى 27 سانتیمەترى لە هەناوى گەنجێک دەردەهێنن [وێنە]

ناس کورد-

میدیا نێوخۆییەکانى وڵاتى میسر بڵاویان کردەوە، لە ڕوداوێکى سەرسوڕهێنەردا پزیشکانى ئەو وڵاتە توانییان ژیانى گەنجێک ڕزگار بکەن کە چەقۆیەکى بە درێژى 27 سانتیمەتر قوت دابوو و توانییان چەقۆکە لەهەناوى دەربهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى (المصرى الیوم) لە سەعد مەکى، بریکارى وەزارەتى تەندروستى میسرەوە بڵاوى کردەوە، لەدواى نەشتەرگەرییەکى قورس تیمێکى پزیشکى توانییان چەقۆیەک لە هەناوى نەخۆشێک دەربهێنن.

 

وتیشى"نەخۆشێک کە ئازارێکى زۆرى لەهەناودا هەبووە سەردانى نەخۆشخانەى نێودەوڵەتى لە مەنسوڕە کردووە و بەهۆى پشکنین و ئەنجامدانى تیشک بۆى دەرکەوت شتێکى نامۆ لە هەناویدا هەیە".

 

بەوتەى بریکارى وەزارەتى تەندروستى میسر، تیمێکى پزیشکى توانییان نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجام بدەن و ئەو چەقۆیە لەهەناوى نەخۆشەکە دەربهێنن کە قوتى دابوو.