گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

هەواڵێکى خۆش بۆ پەنابەران.. سیاسەتێکى نوێى ئەمەریکا لەبارەى کۆچەوە 

2021.01.29 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکى خۆش بۆ پەنابەران.. سیاسەتێکى نوێى ئەمەریکا لەبارەى کۆچەوە 

ناس کورد-

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە بەم نزیکانە ئیدارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ژمارەیەک بڕیار لەبارەى مافی پەنابەرێتی دەربکات کە تایبەتن بە نیشتەجێبوونی پەنابەران و یەکخستنەوەی خێزان. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی"سکای نیوز"ی بەریتانی ( 29ی کانوونی دووەمی 2021)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، "تیمەکەی بایدن لەگەڵ  یاساناسان کۆبوونەتەوە لەبارەی کۆتایی هێنان بە هەموو رێکارەکانی بەرنامەی MPP  کە زیاتر لە 65 هەزار پەنابەری ناچار کردووە بگەڕێنەوە بۆ مەکسیک بۆ ئەوەی چاوەڕوانی دانیشتنی دادگای کۆچی ئەمەریکا بن".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "بایدن بەنیازە زۆرێک لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک پێشووی ئەمەریکا هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو  پڕۆسەیەش  پێدەچێت چەند مانگێک یان چەند ساڵێک بخایەنێت، بایدن داوای کردووە کۆتایی بە رێککەوتنی پەنابەرێتی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی گۆتیمالا، سالڤادۆر و هندۆراس بهێنرێت".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "بایدن بۆ یەکخستنەوەی ئەو خێزانە کۆچبەرانە کە بەهۆی سیاسەتەکانی کۆچی ترەمپەوە لە سنوری ئەمەریکا و مەکسیک جیاکراونەتەوە، تیمێکی کارکردنی پێکهێناوە".

 

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکە "سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بەڵێنی داوە کە ئاستی ساڵانەی وەرگرتنی پەنابەران  بۆ وڵاتەکەی بەرزبکاتەوە بۆ 125 هەزار کەس، ئەوەش  ژمارەیەکی زۆرە بەراورد بەو ژمارەیەی کە ترەمپ دایناوە کە تەنها  15 هەزار بووە بۆ ساڵی 2021 کە لە 1ی تەموزی ساڵی 2020 دا فەرمانی بۆ دەرکردووە".

 

باسلەوەشکراوە "چاوەڕوان ناکرێت بایدن دەستبەجێ سنوری مافی پەنابەرێتی بەرز بکات ئیدارەکەی بەنیازە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو سیاسەتە بەڕاوێژ لەگەڵ کۆنگرێسدا ئەنجامی بدات، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بایدن فەرمانی جێبەجێکار بۆ لابردنی بەربەستەکان بۆ کۆچی یاسایی و پێدانی ڕەگەزنامە دەر بکات".