گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزی ئەمەریکا چی وتووە؟

ناوەڕۆکی دیدارەکانی باڵێوزی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕاگەیەنرا

2021.01.28 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی دیدارەکانی باڵێوزی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی باڵیۆزی ئەمەریکای لە عێراق لەگەڵ بەشێک سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، تۆلەر ھانی سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستانی دا بۆ برەودان بە یەکگرتوویی لە نێوان پارتە سیاسییە کوردییەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە ھەولێر بوو و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوەوە، لەوانە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و کەمال موحەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێم."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان گفتوگۆیەکی ھەمەلایەنەیان لەسەر کێشەکانی ئاسایش و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کرد لەوانەش پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سیاسەتی نێوخۆی کوردی.

 

ئەوەش هاتووە، باڵیۆز تولەر ھانی سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستانی دا بۆ برەودان بە یەکگرتوویی لە نێوان پارتە سیاسییە کوردییەکاندا بۆ دڵنیاییدان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکی باشتر.

 

ئەوەش خراوتەڕوو، "ھەروەھا گروپەکە گفتوگۆیان لەسەر گرینگی ئازادی ڕاگەیاندن و پەرەسەندنە ئابوورییەکان لە ھەرێم کرد، بەتایبەت توانای وەبەرھێنانی زیاتر لەلایەن کۆمپانیا ئەمەریکییەکانەوە بەتایبەتی لەبواری وزەی نوێبۆوە کە لە کارە لەپێشینەکانی بەرێوەبەرایەتی سەرۆک بایدنە."